جاویارنیوز – مژدە مەحموود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، ڕەخنەی توند ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەو حیزبە بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسییەکانەوە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە.
وتیشی، پارتی تووشی هستریای سیاسی بووە و لەبری بڕیاری لۆژیکی و عەقڵانی، کەوتووەتە دۆخێکی شڵەژاو و کاردانەوەی توند، بە جۆرێک خۆیشی نازانێت چی دەکات.
ڕونیشیکردەوە، هاوکێشەی ٣٩ بە ٣٩: حیزبێک پاشگری دیموکراتی پێوە بێت، دەبێت تێبگات کە ٣٩ بە ٣٩ هاوکێشەکە نیوە بە نیوە دەکات. پێویستە لەبری قسەی ناشرین، تەخوینکردن و شڵەژان، بیرێک لە خۆی و لە هەرێمەکەش بکاتەوە.
No Comment! Be the first one.