چاویارنیوز _ عومهر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری وەڵامی وەزیری دارایی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت: لە ماوەی 40 رۆژی رابردوودا، تەنها لە گرانکردنی بەنزین و سوتەمەنی، نزیکەی 130 ملیار دیناریان دەستکەوتووە، کەچی دەڵێن 120 ملیارەکەمان نییە بینێرین بۆ تەواوکردنی مووچەی خەڵک.
ئەم وەڵامەی عومەر گوڵپی بۆ وەزیری دارایی لەکاتێکدایە، بەهۆی نەناردنی داهاتی ناوخۆوە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی فیدراڵیش مووچە نانێرێت و 47 رۆژە فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە.
داهاتی ناوخۆ کێشەی نییە و نانێردرێت بۆ بەغداد
پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەو داتایەی کە وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ بڵاویدەکاتەوە، دروست نییە
No Comment! Be the first one.