چاویارنیوز _ دکتۆرە ئارێز جیهانی زانایەکی دیار و ناسراوی کوردی نیشتەجێی کەنەدایە و لەزانکۆی بەناوبانگی ئۆتاوا لە کەنەدا مامۆستایە، لە رێگەی توێژینەوە زانستییە قووڵەکانی لەسەر مەترسیدارترین جۆرەکانی گرێی مێشک (تەمۆری مێشک)، توانیویەتی پێشکەوتنێکی بێوێنە لە بواری پزیشکیی دەماردا تۆمار بکات و سەرنجی ناوەندە تەندروستی و زانستییە جیهانییەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت.
دکتۆرە ئارێز بەم دەستکەوتە زانستییە نوێیەی، سەرەڕای بەخشینی هیوایەکی نوێ بە نەخۆشانی مێشک، توانی ناوی زانایانی کورد لە ناوەندە زانستییە گەورەکانی جیهاندا بە بەرزی بهێڵێتەوە.
ژنێکی کورد خەڵاتێکی گەورەی زانستی لە کەنەدا بەدەستدەهێنێت
میدیاکان بڵاویانکردەوە، ژنە پزیشکێکی کوردی خەڵکی مەهاباتە، بەهۆی توێژینەوە پێشکەوتووەکانی لە بواری پزیشکیدا، لە کەنەدا خەڵاتێکی گرنگیی زانستیی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا، کە هیوایەکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی و گرێ کوشندەکانی مێشک دەبەخشێت
No Comment! Be the first one.