چاویارنیوز _ مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: سەرباری قەیرانی نەختینە، دابینکردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران بۆ ئەمساڵ، مسۆگەر کراوە
باس لەوە دەکات، دابینکردنی مووچە و سەبەتەی خۆراک لەلای حکومەتی عێراق، لەسەروو هەموو شتێکەوەیە.
وتیشی، مانگانە پێویستمان بە هەشت ترلیۆن دینارە بۆ مووچە و 10 ملیۆن کەس لێی سوودمەند دەبن.
راشیگەیاند، لەلایەن حکومەتەوە، بە هەموو رێگە و توانا و ئامرازێک، مووچەی مانگانەی مووچەخۆران مسۆگەرکراوە.
حکومەتی عێراق دڵنیایی دەدات لە مووچەی ئەم ساڵ
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، سەرەڕای ئەوەی عێراق قەیرانی نەختینەی هەیە، بەڵام مووچە پرسی سەرەکییە لای حکومەت
No Comment! Be the first one.