چاویارنیوز – سەڵاحەددین محەمەد بەهادین لە ڕێی فراکسیۆنی حیزبەکەیەوە نامەیەک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنێرێت.
لە ئێستادا فراکسیۆنی یەکگرتوو لەشاری بەغدا لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەدان و ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەش تایبەتە بە بابەتی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەکەدا فراکسیۆنی یەکگرتوو نامەیەکی تایبەتی سەڵاحەددین بەهاددین ڕادەستی سودانی دەکەن.
لە نامەکەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو داوا دەکات کێشەی موچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت نەک هەموو مانگێک ئەو کێشەیە سەر هەڵبدات.
No Comment! Be the first one.