چاویارنیوز _ فالح خەزعەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەکات، ئەو شایستە داراییەی لای حکومەتی هەرێمی
کوردستانە و کۆی گشتییەکەی دەگاتە نزیکەی ٤٠٠ ملیار دۆلار، بگەڕێنرێتەوە بۆ دەوڵەت.
وەک ئاماژەی بۆ کردووە، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بڵاویکردوونەتەوە، وردەکارییەکەی بەم شێوەیەیە:
یەکەم، یانەکانی ڕادەستنەکردنی نەوتی خاو: بڕی ئەو زیانانەی بەر گەنجینەی دەوڵەت کەوتووە بەهۆی ڕادەستنەکردنی بڕی نەوتی خاو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ ماوەی
نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠٢٥، بە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
دووەم، هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی تورکیاوە: بڕی ٩٠ ملیار دۆلار وەک شایستەی دارایی ئەژمار کراوە بەرامبەر بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی
تورکییەوە لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٣.
سێیەم، کێڵگەکانی نەوتی باکوور: زیانەکانی پەیوەست بە سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە کێڵگە نەوتییەکانی کۆمپانیای “نەوتی باکوور” بە نزیکەی ١٢٢ ملیار دۆلار دیاریکراوە.
No Comment! Be the first one.