چاویارنیوز _ بەسەرپەرشتی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گرێبەستی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی عەجیل لەنێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای KEPT ئیمزاکرا، کە ئامانج لە ئیمزاکردنی گرێبەستەکە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقدایە بۆ زۆرترین بەکارهێنانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و باشکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کێڵگە نەوت و گازییەکان، بەمەش ئاسایشی وزە بەهێزتر دەبێت و پشتگیری لەسیستمی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات دەکات.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانیش بڵاویکردۆتەوە، بەرهەمهێنانی غازی كێڵگەكە لە 135 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ 300 ملیۆن پێ سێجا بەرزدەکاتەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی نەوت لە 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ 40 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە.
عێراق هەوڵدەدات ئاسایشی وزە کۆنترۆڵ بکات
ئاژانسەکانی هەواڵ باس لە هەوڵەکانی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکەن بۆ ئاسایشی وزەی عێراق و رێککەوتنێکیتری لەبواری نەوتدا ئیمزاکرد
No Comment! Be the first one.