چاویارنیوز _کەناڵی ئەلعەرەبییە ئاماژە بەوە دەکات، لە چوارچێوەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیماناندا لەهەرێم و عێراق کە لە ٣٠ـی ئەیلوول، وەک دوا مۆڵەت، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە کشانەوە کردووە و پڕۆسەکە بەردەوامە.
کەناڵەکە دەنووسێت: سەرەڕای جێیەجێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکان، بەڵام بەشێک لەهێزە سیاسییەکان هێشتا نیگەرانن لەوەی کە ئایا هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە لە رووی لۆجیستی، هەواڵگری و ئاسمانییەوە ئامادەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی، کە لە ئەنجامی رۆیشتنی هاوپەیمانان درووست دەبێت، بەتایبەت ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە بۆشایی ئەمنیی و هەڕەشەی پاشماوەی داعشیان هێشتا لەسەر ماوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤ و دوای داگیرکردنی ناوچە فراوانەکانی عێراق لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، بە بانگهێشتی رەسمیی حکومەتی عێراق هاتنەناو عێراق و هەرێمی کوردستانەوە، بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی، لۆجیستی و ڕاوێژکاری.
No Comment! Be the first one.