چاویارنیوز _ ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی سیاسی و ئەمنی کۆدەبنەوە، کە دیارترینیان تەواوکردنی کابینەی حکومەت و دیاریکردنی جێگرانی سەرۆک وەزیران و توندکردنەوەی رێکارەکانی کۆکردنەوەی چەکە.
بەپێی زانیارییەکان، پرسی دیاریکردنی چوار جێگر بۆ سەرۆک وەزیران یەکلابووەتەوە و نزیکە لە دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە ناو ماڵی شیعەشدا کۆدەنگی لەسەر هەردوو بەربژێر (موحسین مەندەلاوی) و (لەیس خەزعەلی) دروستبووە. هاوکات هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەربژێرەکانی بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ (ناسر سخێل) و خوێندنی باڵا (حەیدەر بەها) رەوانەی سەرۆک وەزیران کردووە.
میدیاکانی عێراقیش باش لەوە دەکەن، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە هەڵوێستوەرگرتن بەرامبەر ئەو دوو گرووپەی (کەتیبەکانی حیزبوڵا و ئەولیا دەم) کە ئامادەنەبوون چەک دابنێن، ئەوەش دوای ئەوەی لە 30ی ئەیلوول کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و سەروەریی عیراق راگەیەندرا.
No Comment! Be the first one.