چاویارنیوز _ سوپای پاسـدارانی ئێران لە سێیەمین ساڵیادی (7ی ئۆکتۆبەری 2023) و ئۆپەراسیۆنی «تـۆفانی ئەقسا»ی بزووتنەوەی حـ.ـەمـ.ـاس بۆ سەر ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی
یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو
سوپای پاسـداران نووسیوویەتی؛ سێ ساڵ بەسەر حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 تێپەڕ دەبێت؛ ئەو رۆژەی کە جەنگاوەرانی موقاوەمەی فەلەستین و حەماسی قارەمان بەپشتپەستن بە خودا و ئیرادەی پۆڵایینی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژووی موقاوەمەیان تۆمار کرد و پێکهاتەی ئەمنیی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیلی تێکشکاند.
گۆڕانی هاوکێشە ستراتیژییەکان
بە تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ئەم رووداوە مەزن و لەبیرنەکراوە مێژووییەدا، هاوکێشە ستراتیژییەکانی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی بەرەی مقاوەمە گۆڕاون و رژێمەکە لەگەڵ پاڵپشتە سەرەکییەکەی کە ئەمریکایە، کەوتوونەتە نێو گێژاوی قەیرانە بنەڕەتییەکان و شکستە یەک لەدوای یەکەکانەوە.
ئەفسانەی نەبەزی ئیسرائیلی تێکشکاند
دەشڵێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە نەک هەر ئەفسانەی نەبەزیی سوپای ئیسرائیلی بۆ هەمیشە تێکشکاند، بەڵکو بەرەی موقاوەمەشی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردە راستییەکی ستراتیژیی حاشاهەڵنەگر. لە غەززەوە تا لوبنان، لە یەمەنەوە تا عێراق و سووریا، و لە ئێرانی ئیسلامییەوە تا دڵی ناوچە داگیرکراوەکان، هەمووان لە ریزبەندییەکی یەکگرتوو و هاوئاهەنگدا، دوژمنی ئیسرائیلی و پشتیوانە ئەمریکی و ناوچەییەکانیان خستووەتە بەردەم ئاڵەنگارییەکی گەورەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، ئەمریکا بە پشتیوانیی تەواوەتی لە تاوانەکانی رژێم و بە هەڕەشە بەردەوامەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەک تەنیا نەگەیشتە هیچ کام لە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی، بەڵکو شکۆ و دەسەڵاتە پووچەکەی خۆشی لەبەردەم ڕای گشتیی جیهاندا لەدەست دا.
جەنگە سەپێنراوەکانی دووەم و سێیەم دژ بە ئێران، بە وەڵامی یەکلاکەرەوە و پەشیمانکەرەوەی هێزە چەکدارەکان وەڵام درانەوە و سەلماندیان کە سەردەمی هەڕەشەی بێباج کۆتایی هاتووە.
لە سەرجەم بەرەکاندا تووشی شکست هاتوون
بەرەی موقاوەمە سەرەڕای فشارە قورسەکان و شەهیدبوونی فەرماندە باڵاکانی، هێشتا بە نەبەردی و خۆڕاگری ماوەتەوە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەرجەم بەرەکاندا تووشی شکست هاتوون و لە بەدیهێنانی ئامانجی سەرەکییان کە بریتی بوو لە لاوازکردن، شکستهێنان و دابەشکردنی ئێران وەک زلهێزێکی ناوچەیی.
تا لەناوچوونی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، جەختی کردووەتەوە رێبازی موقاوەمە تا ئازادکردنی قودسی پیرۆز و لەناوچوونی یەکجاریی ڕژێمی داگیرکەر بەردەوام دەبێت، بەڵێنی راستەقینەی قورئانی بەدی دێت و بەپێی موژدەی سەرکردەی شەهیدی ئوممەت، خامنەیی ئازیز، فەلەستین لە ڕووبارەوە تا دەریا ئازاد دەبێت؛ بێگومان ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی تر، بەرەی مـ.ـقـ.ـاوەمـ.ـە یەکگرتووتر، بەدەسەڵاتتر و ئامادەترە، و با دوژمنانی ئیسلام و مرۆڤایەتی بزانن کە هیچ سەنگەرێک توانای ئەوەی نابێت لە بەرامبەر ئیرادەی پیرۆزی گەلانی ئازادیخوازی ناوچەکەدا ڕزگاریان بکات.
No Comment! Be the first one.