چاویارنیوز _ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەڵێت: ئێمە سیاسەت بە درۆ ناکەین، کاتێک رێککەوتن لەگەڵ هەر لایەنێک دەکەین، جێبەجێی دەکەین، بەتەواوی پابەندین بەو رێککەوتنەی لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێدا کردوومانە.
ئاماژە بەوە دەکات، پێموایە ئەم سیستمی حوکمڕانییەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە گونجاو نییە، تەنانەت هەندێک وەزارەتمان هەیە کە بۆ ئەمڕۆ گونجاو نین، نموونە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەردەمی ئاوەدانکردنەوە نەماوە پێویستە وەبەرهەرێنان بکەین.
No Comment! Be the first one.