چاویارنیوز – لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا هەرێمی کوردستان وەک دراوسێیەک، بنەمای دراوسێیەتی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە پەیڕەو بکات، هەڵوێست و ڕاگەیێندراوی ئەمجارەی بارەگای مەسعود بارزانی و پشتگیریی ناڕاستەوخۆ لە ڕەوتە لادەرەکان و گرووپە نەیارەکان، رووخسارێکی نیگەرانکەر دەخاتە ڕوو.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا بە ڕەخنەگرتن لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی «دیداری میری ۲۰۲۶» لە هەولێر، لە کردەوەدا هەڵوێستێکی دەوەردانانەی لە توێی داواکارییە حزبی و نەتەوەییەکاندا خستووەتە ڕوو. داواکاری بۆ بانگهێشتکردنی ئەو کەس و گرووپانەی کە مێژوویەکی ڕەشیان لە کردەوەی تێرۆریستی، تێکدانی سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران و شەهیدکردنی هاووڵاتیانی بێتاوان لە خاکی کردستانی ئێراندا هەیە، نەک هەر پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی نەتەوەیی ئێرانە، بەڵکو پشتڕاستکردنەوەی فەرمیی گۆڕینی هەرێمی کوردستانە بۆ بنکەیەکی ئەمن بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە ساڵانی ڕابردوودا، گرووپە جوداخواز و تێرۆریستەکان بە خراپ کەڵکوەگرتن لە داپۆشراوە سیاسییەکان و سازشی هەرێم، بنکەی لۆجستیکی و تێرۆریستییان دروست کردووە و دەستیان داوەتە کردەوەی چەکداری و تێرۆریستی لە ناوخۆی خاکی ئێراندا. ئەوەی کە سەرکردایەتییەکی حزبی لە هەرێمی کوردستان هێشتا بەردەوامە لە پشتگیری و پشتیوانیکردنی ئەو جەریانە و سەکۆ فەرمییەکان بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی هەڕەشە دژی ئاسایشی ئێران بەکار دێنێت، لەگەڵ هیچ یەک لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و دراوسێیەتی باشدا نایەتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار بە نیازپاکییەوە هۆشداریی داوە بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کە ڕێگا نەدەن خاکی ئەم ناوچەیە ببێتە ناوەندی هەڕەشە و تێرۆر دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران. لەگەڵ ئەوەشدا، بەردەوامبوونی ئەم ڕەفتارە بەرپرسیارنەبووە، مافی ڕەوا و یاسایی تاران بۆ بەدواداچوونی جدیی بابەتەکە، کردەوەی پێشوەختە و بەرگریی بڕیارلێدراو لە ئاسایشی نەتەوەیی و سنوورەکانی خۆی دەپارێزێت. ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هێڵی سوورە و هیچ جۆرە سازش یان دەوەردانێک تێیدا لەلایەن ئەکتەرە ناوچەیییەکانەوە قبووڵکراو نییە.
No Comment! Be the first one.