چاویارنیوز _ زاگرۆس هیوا وتەبێژی كۆماجڤاكێن (کەجەکە) ئەو زانیارییانەی ئاشکراکردووە کە ئهگهر رۆژێک گهریلا له قهندیل نهمێنێت، ئەوا هۆڵۆکۆست و ئەنفال بەسەر داربەڕووەکانی بەرواری باڵادا لهبادینان دێت و تورکیا دەستی غەدری گەیاندۆتە سروشتی ناوچەکە
ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا سروشتی ناوچەکەی تێکداوە و کەسیش لەسەر ئەو تاوانە نایەتە دەنگ، هەروەها ئەوەی لەبەرواری باڵادا روودەدات لەبەرچاوی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانى باشووری کوردستانە و کەس کوردستان بە وڵاتی خۆی نازانێت.
باس لەوە دەکات، ئەو ناوچانەی کە تورکیان دارەکانی دەبڕێتەوە، گەریلای لێ نەماوە، چونکە زۆربەیان بەچەکی کیمیایی تورکیا شەهیدبوون، هێزەکانی پارتى دیموكراتى كوردستانیش لەو هەرێمە بوونیان هەیە، بەڵام کەس نەهاتوهتە دەنگ، ئەگەر شتێکی وەها لەقەندیلیشدا رووبدات، هەر نایەنە دەنگ، تەنانەت پاکانەیشی بۆ دەکەن.
No Comment! Be the first one.