چاویارنیوز – هونەرمەند و کەسایەتیی ڕەخنەگری هەرێمی کوردستان، ئەحمەد جۆڵا، لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە سیاسەت و کارکردی کابینەی مسرور بارزانی گرت و هۆشداری دا لەبارەی قەیرانی بێکاریی دەرچووانی زانکۆکان لە کاتێکدا بەردەوام زانکۆی نوێ دەکرێنەوە.
ئەحمەد جۆڵا بە شێوازێکی نیگەرانانە ئاماژەی بە بارودۆخی لاوانی خوێندەوار کرد و وتی: «دەرچووانی زانکۆکانمان لە ماڵەوە بێکار دانیشتوون، کەچی هەر زانکۆی زیاترمان بۆ دەکەنەوە!» ئەم لێدوانە رەخنەیییە جارێکی تر کێشەی قووڵی بێکاری و نەبوونی هەلی کار بۆ لاوانی هەرێمی کوردستانی خستووەتە سەنتەری سەرنجی راي گشتییەوە.
No Comment! Be the first one.