چاویارنیوز _ ئاراس ئیبراهیم شارەزای کاروباری یاسایی باس لە کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێم دەکات لە بودجەی گشتیی عێراقدا و پێیوایە، ئەوەی عێراق دەیکات سەرەتایەکی خراپە بۆ کەمکردنەوەی تەواوی رێژەی کورد لە بەشەکانیتری عێراقدا، لە سیاسەت و حکومەتەوە تا ئەنجومەنی نوێنەران و نەوت و بەنزین و زۆر شتیتریش.
راشیگەیاندووە، جێگیرکردنی پشک و رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە ١٤.١٤٪ کە کەمبووەتەوە بۆ ١٢.٧٪، ئاماژەیەکی زۆر خراپە بۆ پێگەی کورد لە بەغداد و وردە وردە کورد لە قاڵب دەدرێت و شتێک نامێنێت بەناوی ماف و ئیستیحقاقی کورد، بەڵکو هەمووی دەبێتە میزاجی کەسی.
ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ململانێ ناوخۆییەی لەهەرێمی کوردستان هەیە، کاریگەریی لەسەر زۆر شتیتری کورد لە ناوەند هەیە و بەغدادیش بەدەرفەتی دەزانێت و چۆنی بوێت بەو شێوەیە جێبەجێی دەکات.
No Comment! Be the first one.