چاویارنیوز _ میدیاکان بڵاویانگردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی زۆری پارتی، بەشێوەیەکی زۆر نایاسایی دەستگیریان کردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
کەسوکار و خێزانی ناوبراو، باس لەوە دەکەن، بەیانی ئەمڕۆ عومەر فەقێ لە هەولێر دەستگیرکراوە؛ تاوەکو ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نادیارە.
ئاماژەیان بەوە کردووە، ناوبراو لە کاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا بووە و ئەو هێزەی پارتی دەستگیریان کردووە و نازانن بۆ کوێ براوە.
کەسوکارەکەی ئاماژەیان بەوەکردووە، هەرکەسێک کەمێک رەخنە بگرێت و جیاوازبێت لە دەسەڵات، بەو دەردەی دەبەن.
لە هەولێر بانگخوازێک رفێنراوە و کەسوکارەکەیشی دەڵێن نازانین بۆ کوێ رفێنراوە
ئاسایشی هەولێر هەڵیانکوتاوەتەسەر نووسینگەی بانگخواز عومەر فەقێ و بەشێوەیەکی ناشیرین دەستگیریان کردووە و خێزانەکەیشی دەڵێن: هۆکاری رفاندنەکەی نادیارە.
No Comment! Be the first one.