چاویارنیوز – لە کاتێکدا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەردەوام بە بیانووی “کەمیی داهات” و “قەیرانی دارایی” پاساو بۆ بێبەشکردنی هاووڵاتییان لە کەمترین کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی دەهێنێتەوە، ئامارە نوێیەکان پەردە لەسەر قەبارەیەکی گەورەی داهاتی نادیار و تاڵانکاریی دارایی لەم کەرتەدا لادەدەن.
بەپێی زانیاری و ئامارە ئاشکراکراوەکانی عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، داهاتی حکومەت تەنیا لە گەڕانەوەی قەرزی کارەبادا زیاتر لە ٤٢٠ ملیار دینار بووە. هاوکات داهاتی مانگانەی کۆکراوەی کارەبا نزیکەی ١١٠ ملیار دینارە؛ بەڵام سەرەڕای ئەم لێشاوە گەورەیەی پارە کە لە گیرفانی خەڵک دەردەهێنرێت، حکومەتەکەی مەسروور بارزانی ئامادە نییە شایستە داراییەکانی بەرهەمهێنان بداتە کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا.
ئەم ئامارانە ئەو راستییە حاشاهەڵنەگرە دەسەلمێنن کە قەیرانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان نە کێشەی تەکنیکییە و نە نەبوونی پارە، بەڵکوو بەرهەمی تاڵانکردنی داهاتی گشتی، نادیاربوونی سەدان ملیار دیناری خەڵک و بەکارهێنانی قوتی هاووڵاتییانە بۆ بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و گرووپە دەسەڵاتدارەکان. پرسیار ئەوەیە: کاتێک مانگانە دەیان ملیار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و قەرزەکانیش کۆدەکرێنەوە، بۆچی کارەبا نادرێت و داهاتی ئەم کەرەتە دەچێتە هەژماری کام دەستڕۆیشتووی دەسەڵاتەوە؟!
No Comment! Be the first one.