لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لەسەر سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی بەرامبەر بە کادیر و تێکۆشەرانی دێرین، ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتی ئەو حیزبە دەگیرێت کە چۆن بەهای خەبات و ماندووبوونی چەندین دەیەی پێشمەرگە و لایەنگرانی خۆی ژێڕپێ ناوە. نووسەر و چاودێری سیاسی، لاوک کونجرینی، لە یادداشتێکی توندی ڕەخنەییدا لە ژێر ناوی «پارتی بۆ وا؟»، ئاماژە بەوە دەکات کە حیزبی بارزانی بووەتە شوێنی پاداشتکردنی کەسانی هەلپەرست لەسەر حیسابی برسییکردنی بنەماڵەی شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕاستەقینە.
بە پێی ئەم ڕەخنانە، لە کاتێکدا هەزاران پێشمەرگە و تێکۆشەری پارتی دوای پەنجا ساڵ خەبات، دەربەدەری، برینداری، زیندان و بەخشینی شەهید، ئێستا لە دۆخێکی نالەبار و بە کولەمەرگی لە چاوەڕوانی مووچەیەکی هاتونەهاتدا ژیان بەسەر دەبەن، بنەماڵەی بارزانی کەسانی وەک «ڕێباز حەملان»یان کردووەتە دەمڕاست و خاوەن بڕیار؛ کەسێک کە هیچ مێژوویەکی لەناو پارتیدا نەبووە و تەنیا لە بەرامبەر «سیخوڕیکردن» بەسەر بزووتنەوەی گۆڕان و نەوشیروان مستەفاوە، کورسیی وەزارەت و پۆستی باڵای پێ بەخشراوە.
چاودێران پێیان وایە کە ئەم سیاسەتەی پارتی و بارزانی، سووکایەتییەکی ئاشکرایە بە خەبات و خوێنی شەهیدان، بە جۆرێک کە ماندووبوونی دەیان ساڵەی پێشمەرگە هاوتا دەکرێت بە ئەنجامدانی چەند ساتێک کردەوەی سیخوڕی بۆ بەرژەوەندیی دەسەڵاتی بنەماڵە، ئەمەش بووەتە هۆی بێئومێدی و ناڕەزایەتییەکی قووڵ لە ناو جەماوەر و لایەنگرانی هۆشیاری ئەو حیزبەدا.
No Comment! Be the first one.