چاویارنیوز _ دوای ماوەیەکی زۆر، ململانێی نێوان هەردوو برا (عەبدوڵڵا حاجی مەحمود و محەممەد حاجی مەحمود) پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و عەبدوڵڵا حاجی مەحمود بە رەسمی دامەزراندنی حیزبێکی نوێی بە ناوی “بزووتنەوەی سۆسیالیستیی کوردستانی عێراق” راگەیاند و چیتر هیچ پەیوەندییەکی بە حزبی براکەیەوە نەماوە
ناوبراو لەبارەی کێشەکانیشی لەگەڵ (محەممەد حاجی مەحمود)ی برای ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بابەتە کۆتایی نەهاتووە و سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکانم لەگەڵ محەممەد حاجی مەحمودی برام لە رێگەی دادگاوە یەکلایی دەکەمەوە.
کێشەی نێوان ئەو دوو برایە لە کاتێکدایە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، هێزی جوڵاند و بە دەقاق ماڵی عەبدوڵڵای برای لە گوندی گوڵەکانە رووخاند کە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی گوندە و ئاسایشی شارەزوور بڵاوەی بە هێزەکەی محەمەدی حاجی مەحمود کرد و تا ئێستا ئەو کێشەیە بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
No Comment! Be the first one.