چاویارنیوز _ نێوی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر میامی جگە لە مێژووی تۆپی پێ ئێستا لە جیهانی ڕووەکناسیدا تۆمارکراوە. زانایان جۆرێکی نوێی ڕووەکیان لە وڵاتی پێرۆ دەستنیشان کردووە و وەک ڕێزێک بۆ ئەو یاریزانەی تۆپی پێیە نێویان لەسەی داناوە.
کۆمەڵێک توێژەری پێرۆیی و ئەرجەنتینی سەرکەوتوو بوون لە دەستنیشانکردنی جۆرێکی نوێی ڕووەک لە زنجیرە چیای ئەندێس، کە ناوی زانستی “سالڤیا مێسی”یان بۆ، هەڵبژاردووە. ئەوەی جێگای سەرنجە گوڵەکانی ئەم ڕووەکە تێکەڵەیەک لە ڕەنگی سپی و شینێکی کاڵیان هەیە؛ ڕەنگگەلێک کە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەهێنێتەوە یاد و ڕۆڵی هەبووە لە هەڵبژاردنی ناوەکەیدا. ئەم دۆزینەوە زانستییە لە 2ی تشرینی یەکەمی 2026 لە گۆڤاری تایبەتمەند “Phytotaxa” بڵاوکراوەتەوە.
سێ توێژەر بە ناوەکانی پاوڵ گۆنزالێز، ڕۆلاندۆ ئوریا و جان کاپچا ڕامۆس، بەرپرسیار بوون لە ناسینەوە و ناساندنی ئەم جۆرە ڕووەکە نوێیە. ئەو ڕووەکە کە باسی لێوە دەکرێت لە بنەماڵەی نەعنا و ڕەگەزی مریەم گوڵییە و لە بەرزاییەکانی 2000 بۆ 2400 مەتر لە چیای ئەندێس گەشە دەکات. بەرزی ڕووەکەکە دەتوانێت بگاتە نزیکەی مەتر و نیوێک.
بەڵام شتێکی نیگەرانکەر لەبارەی ئەم ڕووەکەوە کە نێوی مێسییان لەسەر داناوە، دۆخی مانەوەیەتی. توێژەران ئەم جۆرەیان بە مەترسی لەناوچوون پۆلێن کردووە بەهۆی سنوورداربوونی دابەشبوونی جوگرافیاوە.
No Comment! Be the first one.