چاویارنیوز _ یادگار عەلی مامۆستای زانکۆ دەڵێت : وەها دیارە، کە ئێستا کاتی بینینی خۆڕاگریی ئێرانییەکان و خۆڕاگریی مێژوویی ناسراویان بێت.
ڕایدەگەیەنێت: دەبینین کاتێک ترەمپ داوای تەسلیمبوونی ئێرانییەکان دەکات، عەلی خامنەیی شەڕێکی نوێ و جیاواز بە ناوی [حەیدەر] دەستپێدەکات، میدیاکانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن ” ئێستا چوونەتە ناو شەڕی ڕاستەقینەوە، بەو پێیەی کە هێرشە موشەکییەکان گۆڕاون بۆ شەپۆلی موشەکی”.
باس لەوەش دەکات: پێدەچێت تاران بە نیازی ناردنی پەیامێک بێت بۆ ترەمپ، کە ناتانیاهۆ بۆی وێنا کردووە، ئەوەتا ئێران وەڵامی ناتانیاهۆ دەداتەوە و ئێستا بە توندی لە ئیسرائیل دەدات، بە شێوەیەکی کاریگەر بە ترەمپ، دەڵێت: بووەستە و ئەگەر دەستوەردان بکەیت، زۆر پەشیمان دەبیتەوە.
کاتی خۆڕاگریی ئێرانییەکانە
کاتێک ترەمپ داوای تەسلیمبوونی ئێرانییەکان دەکات، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی شەڕێکی نوێ و جیاواز بە ناوی [حەیدەر] دەستپێدەکات.

No Comment! Be the first one.