چاویارنیوز _ مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی عەلی زەیدی لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: گەڕانەوەی پارە تاڵانکراوەکان لەلای ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لە گەندەڵی، کۆتایی بە کێشەی بودجە و قەرزەکانی عێراق دەهێنێت.
دەڵێت: پرۆسەی گەڕانەوەی پارە دزراوەکان بەردەوام دەبێت و هەنگاوی زیاتری ماوە و کۆتایی نەهاتووە.
ئاماژە بەوە دەکات، هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی، دەدرێنە دادگا و هەرچی ماڵی دزراوی دەوڵەتە دەگەڕێنرێتەوە بۆ دەوڵەت.
هەموو پارە دزراوەکان دەگەڕێنرێتەوە بۆ دەوڵەت
راوێژکارێکی عەلی زەیدی پێیوایە، پرۆسەی لێپرسینەوەی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی پارەکانیان، سوودی دەبێت بۆ دارایی وڵات
No Comment! Be the first one.