چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: ئەو هەنگاوەی عەلی زەیدی دەستیپێکردووە، گەورەیە و پێویستە پشتیوانی لێبکەین، پێویستە هاوکاریی بکەین بۆئەوەی هەرێمیش بگرێتەوە و گەندەڵکاران بدرێنە دادگا.
باس لەوە دەکات، ئەگەر وەزیرەکانی هەرێم و بەغدا خۆیان گەندەڵ نەبن، بریکاری وەزیر ناتوانێت گەندەڵی بکات، لە هەردوو حکومەتەکەدا گەندەڵی زۆرەو هۆکارەکەی بۆ دەسەڵاتدارە گەورەکان دەگەڕێتەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، هەموو لێپرسراوەکان بە لێپرسراوە کوردەکانیشەوە، ترسیان لێنیشتووە، موبایلەکانیان دەکوژێننەوە و شوێنی مانەوەیان دەگۆڕن بۆ ئەوەی کەس پێیاننەزانێت.
وتیشی، دەبێت فشار بکەین بۆئەوەی دژایەتیی گەندەڵی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و دادگاییکردنیان، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
No Comment! Be the first one.