چاویارنیوز ـــ یەکەم مۆزەخانەی ئاسیایی کە تایبەتە بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە فەرمی لە هۆنگ کۆنگ کرایەوە.
مۆزەخانەی “ژمارە 7ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ” ئەمڕۆ دووشەمە ٢١ی تەمووز لە شاری تسیم شا تسوی لە هۆنگ کۆنگ بەڕووی خەڵکدا کرایەوە، کە سەردانکەران دەتوانن زیاتر دەربارەی ژیانی سەرسوڕهێنەری ئەستێرە پورتوگالییەکە بزانن، هەر لە سەرەتای ڕێگایەوە لە دوورگەی مادێرا تا ئەو کاتەی ئێستای لە یاریگای ئەلنەسری سعودیەدایە.
ڕۆناڵدۆ لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە ڕێگەی سۆشیال میدیاکانەوە ئەو پڕۆژەیەی ڕاگەیاند. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: “ئەو ساتانە زیندووە کەنەوە کەوا لاپەڕەکانی ژیانی وەرزشی منیان هەڵدایەوە: گۆڵ، یانەکان، جامەکان، کەسەکان، سۆز و هاندەران”
ئەو مۆزەخانە پێشانگایەکی پێشکەوتووە کە چیرۆکی ژیانی وەرزشی ڕۆناڵدۆ دەگێڕێتەوە، لەنێویاندا نمایشکردنی پێنج خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی یاریزانەکەش نومایش دەکرێت.
No Comment! Be the first one.