چاویارنیوز ـــ هێرشبەری خەڵکی چێک بۆندێکی نوێی لەگەڵ یانەی بایرلێڤەرکوزن واژۆکرد.
کۆمپانیای بایەرلێڤەرکوزن بە فەرمی ڕایگەیاند کە گرێبەستەکەی پاتریک شیک تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2030 درێژکراوەتەوە.
هێرشبەرە چیکییەکە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ کرد لە کاتێکدا گرێبەستەکەی پێشووی دوو ساڵی دیکە کاتی ماوە.
بایرلێڤەرکوزن لەم هاوینەدا چەندین یاریزانی سەرەکی لەدەستدا لەوانە “فلۆریان ویرتز” و “جێریمی فریمپۆنگ” و “جۆناسان تا” و “گرانیت ژاکا” و “ئێریک تنهاگ” کە بەم دواییانە جێگەی چابی ئەلۆنسۆی گرتەوە لە یانەکە نەیدەویست یاریزانێکی گرنگی تری یانەکەی لەدەست بدات بۆیە هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستی “شیک” ی دا.
پاتریک شیک تەمەن 29 ساڵ، پێشتر بۆ سامپدۆریا و لایپزیگ یاریی کردووە، لە ساڵی 2020 لە رۆماوە پەیوەندی بە یانەی بایرلێڤەرکوزن کردووە و لەو کاتەوە 168 یاری بۆ ئەم هەڵبژاردەیە ئەنجام داوە و 81 گۆڵیشی تۆمارکردووە و 12 ئاسیستی پێشکەش کردووە. ئەم هێرشبەرەی خەڵکی کۆماری چێکەوە نازناوی بۆندسلیگا، نازناوی DFB-Pokal و نازناوی جامی سوپەری DFL لەگەڵ بایرلیڤەرکوزن بەدەستهێناوە.
No Comment! Be the first one.