چاویارنیوز ــــ ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانە لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان وەک ESPN و Sky Sports و The Guardian ئاماژە بەوە دەکەن کە بەڕێوەبەرانی یانەی هیلال لە سعودیە خەریکن گرێبەستی گواستنەوەی داروین نونێز تەواو دەکەن.
هێرشبەرە ئۆرۆگوایی تەمەن 26 ساڵە گرێبەستێکی سەرەتایی لەگەڵ یانەی هیلال بە بڕی 53 ملیۆن یۆرۆ هەیە، کە دەکرێت لەگەڵ پاداشتدا بگاتە 65 ملیۆن یۆرۆ.
یانەی هیلال کە “سیمۆنی ئینزاگی” سەرپەرشتی دەکات، دەرفەتێکی زێڕینی پێشکەش بە نونێز کردووە: گرێبەستێک تا ساڵی 2028 بە مووچەیەکی زۆر بەرز.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەفتانە 400 هەزار پاوەند وەردەگرێت، کە نزیکەی سێ ئەوەندەی مووچەکەی لە لیڤەرپوولە. هەروەها چەندین ڕاپۆرت ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە لیڤەرپوڵ ڕێگەی بە یاریزانەکە داوە دانوستان لەگەڵ هیلال بکات و نونێز بە زارەکی ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە.
ئەو تەنها چاوەڕێی تەواوبوونی وردەکارییەکانی گرێبەستەکە و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەکات.
لەلایەکی ترەوە، ئەگەر گواستنەوەکە بە فەرمی تەواو بێت، ئەم گرێبەستە دەبێتە بەشێک لە دووبارە ڕێکخستنەوەیەکی گەورە لە لیڤەرپوولدا، چونکە یاریزانانی وەک “لویس دیاز”، “ترێنت ئەلێکساندەر” “ئارنۆڵد” و “کاومین کێلهێر” لەم وەرزەدا یانەکەیان جێهێشتووە.
No Comment! Be the first one.