چاویارنیوز ـ کێشەی هەرە گەورەی ئەم دیدارانە، پرسی زاڵبونی شەخسە بە سەر کرۆکی پرسەکە و خەڵکەکاندا. هەردوو ترەمپ و پوتن، هەموو شتێک لە دیدی بەرژەوەندی شەخسی خۆیانەوە دەبینن. سیاسەتی بە شەخسی بوو، کە کرۆکی سیاسەتی کوردییە، هەرگیز ناتوانێت بە ئاسانی بە سەر هیچ پرسێکدا سەرکەوێت، چونکە زۆر جار کەسەکان بون و مانەوەیان پابەستە بە بەردەوامی پرسەکەوە. بۆ نمونە دۆخی شەڕی ناوخۆی ناو سیاسەتی کوردی لە خزمەتی بە شەخسانی بونی پرسی کوردە و لە ئەنجامدا نەمانی کورد وەک ئەکتەرێک لە پرسەکەی خۆیدا. زۆر جار ئەم بە شەخسانی بونە ناو دەنرێت پۆپیولیزم. لە کوردستان شتێک نیە بە ناوی پۆپیولیزم، دێمەوە سەر ئەم سەقەت تێگەیشتنە.
ماژەی بەوەشکردووە، قازانجێک کە ڕەنگە هێندە زەق نەبێت ئەوەیە کە ترەمپ لە ژێر فشاردا بوو کە ئابڵۆقەی دووەمی بخاتە سەر ڕوسیا، بە مانای ئابڵۆقە نەک تەنها لە سەر ڕوسیا، بەڵکو لە سەر ئەوانەش کە بەربومی ڕوسی دەکڕن، بۆ نمونە چین و هیند کە کڕیاری نەوتی ڕوسین. ئێستا ئەمە وەستا. دەستکەوت بۆ پوتن.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، پوتن کە زۆر بە ئاگایە لە پرسەکەی، لە بەرامبەردا ترەمپ کە کەسایەتیەکی تەلەفزیونییە و تەنها بەشی دە خولەک زانیاری پێیە هەرگیز براوە نابێت.
شەخسیبوون لە لووتکەی ترەمپ و پوتیندا
مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: قازانجێک کە ڕەنگە هێندە زەق نەبێت ئەوەیە کە ترەمپ لە ژێر فشاردا بوو کە ئابڵۆقەی دووەمی بخاتە سەر ڕوسیا، بە مانای ئابڵۆقە نەک تەنها لە سەر ڕوسیا، بەڵکو لە سەر ئەوانەش کە بەربومی ڕوسی دەکڕن.

No Comment! Be the first one.