چاویارنیوز ــــ یاریزانی وەرزی ڕابردووی یانەی نەساجی لەگەڵ شەباب ئەهلی لە ئیمارات گەیشتە ڕێککەوتن.
مێرساد سەیفی، بەرگریکاری چەپی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی قائێمشاری ئێران، لە ساڵانی ڕابردوودا نزیک بوو لەوەی کە ببێتە لیجیۆنێری ئێرانی.
ئەم یاریزانە کە مێژوویەکی یاریکردنی بۆ تیپی لاوانی نیشتمانی و ئومێد هەیە، پێشتر لە ئیمارات گفتوگۆی لەگەڵ یانەکانی ئەلوەحدە و بەنی یاس ئەنجامدابوو، بەڵام دواجار لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئەدنۆک گەیشتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ بۆ یانەی شەباب ئەلئەهلی و بەم زووانە بە تیپەکە دەناسێنرێت.
هەروەها لە گواستنەوەی هاوینەی ئەم وەرزەدا یاریزانانی وەک ڕەزا غەنیپوور، ئەمیرحوسێن سام دلێری، مۆبین دێهقان، و محەمەد مێهدی موحێبی ڕوویان لە تیپەکانی ئیماراتی کردووە.
سێفی هاوشێوەی سام دلێری یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لە ئەکادیمیای نەساجی دەستی بە یاری تۆپی پێی کردووە و ئێستا چووەتە کۆڕی لێجێۆنەرەکانی وڵاتی ئێران.
No Comment! Be the first one.