چاویارنیوز ـــ دانوستانی ئیتیحاد بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید لەدوای جامی سوپەری سعودیە دەست پێدەکات.
یانەی ئیتیحادی سعودیە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دانی سیبالۆس یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی سعودیە، خالید زەهرانی پێشبینی دەکرێت دانوستاندنەکانی نێوان هەردوو یانە دوای جامی سوپەری سعودیە دەست پێبکات.
سیبالۆس کە لە هاوینی 2017 لە ڕیال بێتسەوە پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە کرد، لە وەرزەکانی ڕابردوودا زیاتر جێگرەوەی گالاکتیکۆس بووە. لەگەڵ ئەوەشدا لە چەندین پێشبڕکێدا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و لە فیناڵە گرنگەکانیشدا یاری کردووە. لە ئێستادا سیبالۆس لە لیستی گواستنەوەی ڕیال مەدریدە و چەندین یانەش لەوانە یانەکانی خولی سعودیە ئارەزووی گرێبەستی لەگەڵ دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا سیبالۆس پێی باشە ئەگەر ڕیال مەدرید جێبهێڵێت بگەڕێتەوە یانەی بێتیس.
بە لەبەرچاوگرتنی ئارەزووی ئیتیحاد بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ سیبالۆس و ئارەزووی ئەو یاریزانە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیال بێتس، دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە دوای جامی سوپەری عەرەب دەست پێدەکات.
ئەمە لەوانەیە وەرچەرخانێکی نوێ بێت لە ڕێڕەوی ڕۆفشناڵی سیبالۆس و هەروەها هێڵی ناوەڕاستی ئیتحاد بەهێز بکات.
No Comment! Be the first one.