چاویارنیوز ـــ ڕۆژنامەی مارکا لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی شکستی ڤینیسیۆس جونیۆر لە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2024 بەردەوامە لە کاریگەری لەسەر ئەستێرە بەرازیلییەکە و ڕیال مەدرید.
لەکاتێکدا ڤینیسۆس بە هیوای سەرەکی دادەنرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە بە هاتریکێک بەرامبەر دۆرتمۆند لە 22ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، تەنها چەند ڕۆژێک دواتر “ڕۆدری” تۆپی ئاڵتونی بردەوە و خەونەکەی ئەو بە ناتەواوی ماوەتەوە. تەنانەت یانەی مەدریدیش ئامادەی مەراسیمەکە نەبوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەک ناڕەزایەتی خۆیان نیشان بدەن.
لەو کاتەوە نزیکەی ساڵێک تێپەڕیوە، بەڵام ڤینیسیۆس هێشتا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ هەمان ئاستی درەوشاوەی خۆی. وەرزی ڕابردوو یانەی ڕیال مەدرید سەرەڕای ئەوەی نزیک بوو لە بردنەوەی حەوت جام، بەڵام تەنیا دوو نازناوی بچووکی بەدەستهێنا و ئەم دابەزینە بەکۆمەڵە، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاستی تاکەکەسی یاریزانەکان هەبوو. لە سەرەتای وەرزی نوێدا دۆخەکە زۆر باشتر نەبووە. کیلیان ئمباپێ لە یارییەکەی ئەم دواییەی بەرامبەر ئۆساسۆنا وزەیەکی زۆری هەبوو، بەڵام ڤینیسیۆس جارێکی دیکە ئاستێکی مامناوەندی بەرهەمهێنا و نەیتوانی لەگەڵ بەرگریکارانی بەرامبەردا یەکسان بێت. بڕیارەکەی چابی ئەلۆنسۆ بۆ جێگرتنەوەی و ئەنجامەکەی هێشتا نادیارە و ئەوەی دەریخست کە تاقەتی ستافی ڕاهێنەرایەتیش بەرەو تەواوبوون دەڕوات.
لەگەڵ ئەوەشدا جێگەی ئەو لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ ئێستا لە ژێر مەترسیدا نییە، هەرچەندە بژاردەکانی وەک گۆنزالۆ و ڕۆدریگۆ ئامادەن زیاتر یاری بکەن. هەروەها پرسی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیوس بووەتە تەحەدایەکی نوێ، پرسێک کە نیگەرانییەکانی هاندەرانی زیاتر کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئۆفەرە قورسانەی سعودیە.
لە کۆتاییدا هێنانەوەی باشترین وەشانی ڤینیسیۆس ئێستا یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەلۆنسۆ، ئەرکێک کە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بەوەوە.
No Comment! Be the first one.