چاویارنیوز ـــ پێدرێ ئەستێرەی لاوی بەرشەلۆنە جارێکی دیکە نیشانی دا کە بۆچی بە یەکێک لە بەهرەمەندترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی نەوەی نوێی تۆپی پێی ئیسپانیا دادەنرێت.
ئەم یاریزانە تەمەن 22 ساڵە بە ئامارێکی سەرسوڕهێنەر ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە سەرکەوتنی تیپەکەیدا و پێگەی خۆی وەک بیر و هزری هێڵی ناوەڕاست دووپات دەکاتەوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، پێدرێ 90 خولەکی تەواو یاریکردووە و گۆڵێکی بەنرخی تۆمارکردووە.
144 لێدانی تۆپی هەبووە و زیاتر لە هەر یاریزانێکی تری یاریگاکە بەشداری یارییەکە کردووە.
118 پاسی تەواو کردووە لە کۆی 124 پاسدا (یەکسانە بە 94٪ پاس). دوو پاسی سەرەکی تۆمار کردووە و هەلێکی گەورەی دروستکردووە.
لە شەش هەوڵدا سێ پاسی درێژی سەرکەوتووی ئەنجامداوە، دوو جار تۆپەکەی گرت و بە سەرکەوتوویی گەڕایەوە 10 جار خاوەندارێتی کرد.
ئەم ئامارە ئەوە دەردەخات کە پێدرێ نەک هەر لە داهێنان و دروستکردنی یاریدا کاریگەر بووە بەڵکو لە قۆناغی بەرگری و فشارخستنە سەر ڕکابەریشدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە بە زیرەکی تاکتیکی بەرز، پێدری توانی ڕۆڵی هەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕیتمی یارییەکە و گواستنەوەی خێرای تۆپ. بەم جۆرە نمایشانە، پێدری زیاتر بووە بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنە. هاندەرانی بەرشەلۆنە هیوادارن پێدری بتوانێت درێژە بە میراتی یاریزانانی نایاب وەک چاڤی و ئینێستا بدات لە ساڵانی داهاتوودا.
No Comment! Be the first one.