چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی بالەی لاوانی ئێران چوارەم سەرکەوتنی یەک لەدوای یەکی بەدەستهێنا بە بردنەوەی بەسەر کەنەدا لە چوارەم یاریی پاڵەوانێتی جیهانی تەمەن خوار21 ساڵانی پیاواندا.
چوارەمین ڕۆژی قۆناغی پێشبڕکێی 23 مین پاڵەوانێتی تۆپی بالەی پیاوانی تەمەن خوار 21 ساڵ ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوامە و 12 یاری لە شاری جیانگمێن بەڕێوەدەچێت. هەڵبژاردەی تۆپی بالەی لاوانی ئێران کە پێشتر لە کازاخستان و پۆرتۆریکۆ و کۆریای باشووری بردبووەوە، لە هۆڵی ژمارە 2 ڕووبەڕووی کەنەدا بووەوە و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە سفر بردەوە.
هەڵبژاردەی ئێران بە سەرپەرشتی غوڵامڕەزا مۆمنی موقەدەم، سێ کۆمەڵەی یەک لەدوای یەکی بردەوە بە ئەنجامەکانی 25-20، 25-14 و 25-22 و سێ خاڵی تەواوی یارییەکە بەدەستهێنا.
ئاریەن مەحمود نەژاد یاریزانی هەڵبژاردی نیشتمانی وڵاتی ئێران بە بەدەستهێنانی 14 سەرپشک وەکوو باشترین یاریزانی دیداری نێوان هەڵبژاردەی ئێران و کەنەدا ناسێندرا.
No Comment! Be the first one.