چاویارنیوز ـــ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کچانی ئێران لە یارییەکی پڕگوڵدا هەڵبژاردەی قرقیزستانی تووشی شکست کرد.
هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی دەستی کچانی ئێران ئەمڕۆ لەچوارەمین یارییدا لەپاڵەوانێتی ئاسیا ڕووبەڕووی قرقیزستان بووەوە و شکستێکی قورسی بەڕکابەرەکەی گەیاند.
هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران کە پێشتر لە کازاخستانی بردبووەوە، ئەمڕۆ بە ئەنجامی 77 بەرامبەر 12 سەرکەوتنی بەسەر قرقیزستاندا تۆمار کرد.
یاریزانە نیشتیمانییەکانی ئێران پێشتر دۆڕاندنێکیان بەرامبەر ژاپۆن و دۆڕاندنێکی دیکەش بەرامبەر کۆریای باشووریان هەبوو. ڕکابەری داهاتووی یاریزانانی تۆپی دەستی کچانی ئێران درەنگانی ئەمرۆ دیاری دەکرێت.
No Comment! Be the first one.