چاویار نیوز ـــ هەڵبژاردەی باڵەی لاوانی ئێران بە سەرکەفتنێکی بەهێز بەسەر پۆلەندا گەیشتە قۆناخی کۆتایی پاڵەوانێتی جیهان.
هەڵبژاردەی تۆپی بالەی لاوانی ئێران لە پێنجەم و کۆتایی یاریی قۆناغی سەرەتایی پاڵەوانێتی جیهانی تەمەن خوار 21 ساڵان توانی پۆڵەندا بباتەوە و وەک هەڵبژاردەی یەکەمی گروپی B بگاتە پاڵاوتن.
دوایین ڕۆژی قۆناغی سەرەتایی 23 مین پاڵەوانێتی تۆپی بالەی پیاوانی تەمەن خوار 21 ساڵ ئەمڕۆ سێشەممە 25 ی ئاب بەردەوام دەبێت و 12 یاری لە شاری جیانگمەنی چین بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردەی تۆپی بالەی لاوانی ئێران کە پێشتر لە چوار یارییدا لە کازاخستان و پۆرتۆریکۆ و کۆریای باشوور و کەنەدا بردبووەوە ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی لە هۆڵی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا ڕووبەڕووی پۆڵەندا بووەوە و بە سێ کۆمەڵە بردنەوە بەرامبەر یەک دۆڕان، سەرکەفت بەسەر پۆلەندا.
“سەید مەتین حوسێنی” نازناوی گۆڵکاری یاری نێوان ئێران و پۆڵەندای بە 17 خاڵ بەدەستهێنا. ڕۆژی چوارشەممه ٢٧ی ئاب له قۆناغی وەلاوەنانی ئەو یارییەدا هەڵبژاردەی لاوانی ئێران ڕووبەرووی هەڵبژاردەی چوارەمی گروپی چوارەم دەبێتەوە و له کۆتایی قۆناغی سەرەتاییدا ڕکابەری لاوانی ئێران دیاری دەکرێت.
No Comment! Be the first one.