چاویارنیوز _ ئەمڕۆ دوشەممە حوسیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: لە دەریای سوور بە مووشەکێکی بالیستیک توانیومانە کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئیسرائیلی بکەینە ئامانج.
یەحیا ساری وتەبێژی سەربازی حوسییەکان ڕایگەیاندووە، هێزە دەریاییەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە، تێیدا کەشتیی نەوتهەڵگری ئیسرائیلی سکارلێت ڕەی ـیان لە باکووری دەریای سوور بە مووشەکێکی بالیستیکی کردووەتە ئامانج.
وتەبێژی حوسیەکان وتیشی: کەشتییەکە ڕاستەوخۆ بەرکەوتووە.
لای خۆیەوە کۆمپانیای ئەمنی دەریایی بەریتانی ئەمبری ئاماژەی بەوەدا کە کەشتییەکە خاوەندارێتی ئیسرائیلە و ئاڵای لیبریای لەسەرە.
لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتیانەی لە دەریای سووردا هاتوچۆدەکەن و پەیوەندیداربن بە ئیسرائیلەوە، ئەمەش وەک خۆیان دەڵێن هەوڵێکە بۆ پشتیوانیکردن لە فەلەستینییەکان لە غەززە.
No Comment! Be the first one.