چاویارنیوز ــــ هەڵبژاردەی ئیتالی لە یەکەم یاریدا بە ڕاهێنەری نوێیەوە و لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا بە تۆمارکردنی گۆڵێکی بەرز سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
جینارۆ گاتۆسۆ لە یەکەم یاریدا لەسەر کورسی یەدەگی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەرەتایەکی نایابی هەبوو و دەریخست کە ئازوری لەژێر سەرکردایەتی ئەودا ڕۆحێکی نوێی بەدەستهێناوە بە بردنەوەی 5-0 لە ئیستۆنیا.
لەو یارییەدا کە لە بێرگامۆ بەڕێوەچوو، مۆیس کین، ماتیۆ ڕێتیگی (2 گۆڵ)، جیاکۆمۆ ڕاسپادۆری و ئەلیساندرۆ باستۆنی هەر کامە و گۆڵێکیان بۆ ئیتاڵیا تۆمارکرد. تیپی خاوەن یاریگا لە سەرەتاوە بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، بەڵام تا سەرەتای گێمی دووەم نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات. پێش ئەوەی بگەنە گۆڵی یەکەم، ٢٠ ئاسیستیان لە دەروازەی بەرامبەر دا، بەڵام لە کۆتاییدا هاندەران بە یەک دەنگ ناوی گاتۆسۆیان هاوار دەکرد.
بەم بردنەوەیە ئیتاڵیا لە کۆمەڵەی یەکەم گەیشتە ٦ خاڵ و لە پلەی سێیەمدا مایەوە؛ سێ خاڵ لەدوای ئیسرائیلی پلە دووەوەیە و بە شەش خاڵ لەدوای نەرویجی پێشەنگەوەیە، کە یەک یاری دیکەیان ئەنجامداوە. تەنها هەڵبژاردەی پێشەنگی کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.
گاتۆسۆ دوای یارییەکە وتی: یاریزانەکان زۆر کاریان کرد و کەشێکی ئەرێنی لە تیپەکەدا زاڵ بوو، بەرامبەر بە ڕکابەرێکی لاوازتر، دروست ئەوە بوو کە هێرشبەر بین و پاداشتەکەشمان وەرگرت.
ئەم سەرکەوتنە پڕگوڵە هیواکانی ئازۆری بە زیندووی هێشتەوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی و قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی ڕابردوو، هەروەها دەستپێکردنێکی ئومێدبەخش بوو بۆ سەردەمێکی نوێ لە سەردەمی گاتوسۆ.
ئیتاڵیا لە دوو پاڵەوانێتیی ڕابردوودا نەیتوانی سەرکەوێت بۆ مۆندیال. دوای دۆڕاندنی ئازۆری بە نەرویج لە یەکەم یاریدا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سپالێتی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ئەنجامەکانی تر بریتی بوون لە:
فەرەنسا2ـ 0 ئۆکرانیا
کرواتیا 1-0 دوورگەکانی فارۆ
سویسرا 4-0 کۆسۆڤۆ
No Comment! Be the first one.