چاویارنیوز _ عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ هەینی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پەیامێکی لە تۆڕی(ئێکس) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، گرتنی ئەو کەسانە بە گومانی ئەوەبووە، هاوکاریی داراییان پێشکەش بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە.
ڕاشیگەیاندووە: ئەو گومانلێکراوانەیان لە ٣٨ پارێزگای تورکیا دەستگیرکردووە کە لەنێوانیاندا هەردوو گەورە پارێزگای تورکیا، ئیستانبوڵ و ئەنقەرە هەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە، دەست بەسەر چەند جۆرە چەکێکیش گیراوە کە لای گومانلێکراوەکان بوون، سەرباری ئەوەش، دەستیان بەسەر چەند بەڵگەنامەیەکدا گرتووە کە بەڵگەنامەی داعش بوونە، لەگەڵ ئەو کەرەستانەی کە لە هەڵکوتانە سەر شوێنەکان بەکاردێت.
تورکیا 161 کەسی دەستگیرکرد
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: بەگومانی داعشبوون، لەماوەی هەفتەیەکدا، پۆلیسی وڵاتەکەی 161 کەسیان دەستگیرکردووە.
No Comment! Be the first one.