چاویارنیوز _ زوهران مەمدانی كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك، ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو پۆستە بباتەوە، بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جێبەجێ دەكات.
وتیشی: فەرمان بە پۆلیسی نیویۆرك دەكەم لە ئەگەری هاتنی نەتەنیاهۆ بۆ شاری نیویۆرك، هەر لە فڕۆكەخانە دەستگیری بكەن.
ڕاشیگەیاند: ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە تاوانبارە بە جینیۆسایدی خەڵكی غـ.ـەززە.
ئەگەر ببێتە سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، ناتانیاهۆ ناتوانێت بچێتە ئەو شارە
کاندیدی نوێی سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکات، ئەگەر ئەو پۆستە بباتەوە.
No Comment! Be the first one.