چاویارنیوز _ ئەبوبەکر عەلی کاروانی سیاسەتمەدری کورد ڕایگەیاند: پێموایە هەرکەسێك پێی وابێت ئەمریکاو ئیسرائیل لەم قۆناغەدا، بەبێ تاووتوێکردن و لێکتێگەیشتنی پێشوەختەو لانی کەم ئاگا لەیەکبوون، هیچ هەنگاوێك دەنێن، بەهەڵەدا چووە. چونکە ئەمریکییەکان بەهێزەوە لەپشت ئیسرائیلەوە وەستاون. هەرچیش دەکەن دەچێتە خزمەت بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانیانەوە. ئەگەر جیاوازییەك لەنێوانیاندا هەبێت، لەسەر هەندێ میکانیزم و چۆنییەتی ئیدارەدانی ململانێکان و مانۆڕو کاتبەندی و رۆڵ دابەشکردنەکانە، نەك ئامانج و ستراتیژەکان.
باس لەوەش دەکات: نەخشەکەی سەرۆکی ئەمریکاش بۆ ئاگربەست و مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی ئێستای غەززە دەچێتە هەمان چوارچێوەوە، بەجۆرێکی تر پێداگرتنە لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانی ناتەنیاهۆ لەجەنگەکەی لەغەززەدا. ترەمپ داوای خۆهەڵوەشاندنەوەی حە؛ماس، هەڵتەکاندنی ژێرخانە سەربازییەکەیی و خۆڕادەستکردن و ڕاگەیاندنی خۆبەدەستەوەدان دەکات، ئەمەش دەبێتە ئەرکی ئەو هێزو ئیدارە ڕاگوزەرییەی کە بریارە بەگوێرەی نەخشەکە پێکبێت،
وتیشی، کشانەوەی ئیسرائیلیش قۆناغ بەقۆناغ، یەکسانە بە دەرگاکرانەوە لەبەردەمیدا بۆئەوەی هەرکاتێك ویستی بەبیانووی پیادەنەکردنی ڕێککەوتننامەکە، جەنگەکە دابگیرسێنێتەوەو نەخشەکەی بۆ دوارۆژی کەرتەکە بباتە پێش. بۆیە وادەبینم ئەم نەخشەش هاوشێوەی رابردوو بەشێکە لەرۆڵ دابەشکردن وئیدارەدانی ململانێکان بەقازانجی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی نەخشەکە ئەوەیە ئەوەی ئیسرائیل دەیەوێت بەجەنگ بەدیبهێنێت بەم نەخشەو بەئاشتی دەستی بکەوێت، بەوەش بەشێ لەوفشارەشی لەسەر سووك ببێت، کە دەوڵەتانێکی زۆرو رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و جیهانییەکان، خستوویانەتە سەری. خۆئەگەر حماس ئامادەی ئەمە نەبوو، نەخشەکەی رەتکردەوە یاخوود دواتر ئەو هێزو ئیدارەی بریارە درووست ببێت ئەم کارەی لەگەڵدا پێنەکرا، ئەوا ئەمریکاو ئیسرائیل بەجیهان دەڵێن ئەوە حەماس ئاشتی رەتدەکاتەوە، بۆیە گەلەکۆمەکی کردن لەسەری بۆ لەناوبردنی و رزگارکردنی غەززەییەکان لەم دۆخە کارێکی ئەخلاقییە؟! ئەمە جگەلەوەی مەسەلەکە تەنها لەسەرئاستی غەززەدا سەیرناکرێت و هەڵناسەنگێنرێت، بەڵکو پێویستە ببەسترێتەوە بەکۆی ململانێ و بەرەکانی جەنگەوە لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوڕاستدا، لەوانەش، کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەبوبەکر عەلی کاروانی:
نەخشەکەی ترەمپ و ئامانجەکانی ناتەنیاهۆ بۆ عەززە
سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت: ترەمپ داوای خۆهەڵوەشاندنەوەی حەماس، هەڵتەکاندنی ژێرخانە سەربازییەکەیی و خۆڕادەستکردن و ڕاگەیاندنی خۆبەدەستەوەدا دەکات، ئەمەش دەبێتە ئەرکی ئەو هێزو ئیدارە ڕاگوزەرییەی کە بریارە بەگوێرەی نەخشەکە پێکبێت.

No Comment! Be the first one.