چاویارنیوز _ بەپێی یاداشێک کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە، داوای کردووە، پەرلەمان بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە مۆڵەتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و ناردنی هێز بۆ هەرێمی كوردستان و ڕۆژاڤای كوردستان درێژبكاتەوە.
درێژکردنەوەی ئەم ئۆپراسیۆنانە لەسەروبەندێکدایە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەو چەکدانانی دەرکرد.
تورکیا ماوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە عێراق و سوریا درێژدەکاتەوە
هەرچەندە پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاری چەکدانانی دەرکردووەو پرۆسەی ئاشتی لەگۆڕێیە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی پەرلەمانی وڵاتەکەوە، ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی سوریاو عێراق، درێژبکاتەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ.

No Comment! Be the first one.