چاویارنیوز _ لیژنەی دادوەری گەورەی فیدراڵی لە ویلایەتی میریلاند باس لە بوونی بەڵگەی پێویست دەکات بۆ تۆمەتبارکردنی جۆن بۆڵتۆن و دەڵێت: ناوبراو رووبەڕووی 18 تۆمەت کراوەتەوە و ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ ببێتەوە، بە دەیان ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.
لبەپێی زانیارییەکانی لیژنەکە، بۆڵتۆن ئیمەیڵ و خزمەتگوزاری نامەبەری کەسی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی زانیاری نهێنی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە و هەڕەشە ئەمنییەکانی ئەمریکا.
لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانەدا دەدرێنە پاڵی، جۆن بۆڵتۆن، لە بەیاننامەیەکدا، بەرگری کردووە لە بێتاوانی خۆی و ئیدارەی ترەمپی بە “تۆڵەسەندنەوەی سیاسی” تۆمەتبار کرد.
جۆن بۆڵتن رووبەڕوی تۆمەتی قورس بووەتەوە
وەزارەتی دادی ئەمریکا باس لەوەدەکات، ئەو تۆمەتانەی دراوەتەپاڵ راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی دۆناڵد ترەمپ، لە ئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکان، بە دەیان ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.

No Comment! Be the first one.