چاویارنیوز ـــ ڕێوڕەسمی ” والزەیتون” ڕۆژی دووشەممە 28ی ڕەزبەر بە تەوەری پەردەلادان لەسەر کتێبە نوێیەکانی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی سەبارەت بە خۆڕاگری و فەلەستین لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر کتێبە نوێیەکانی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی لەسەر بابەتی خۆڕاگری و فەلەستین، ڕۆژی دووشەممە 28ی ڕەزبەر، لەژێر ناوی “والزەیتون” لە ناوەندی هونەری ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی لە تاران بەڕێوەدەچێت.
ئەو بەرنامەیەی کە بۆ پەردەلادان لەسەر ئەم کتێبانە پلانی بۆ دانراوە، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە فەرهەنگییە جۆراوجۆرەکان نمایش دەکرێت، بەڵام هیچ وتارێک لەو ڕێوڕەسمەدا پێشکەش ناکرێت و ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا تایبەت دەبێت بە ناساندنی 17 کتێب لەژێر ئەو ناونیشانانەی کە باسکران.
No Comment! Be the first one.