چاویارنیوز ـــ سێزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی “دوشەممە”، بە ئامادەبوونی ماڵی کتێب و ئەدەبی ئێران وەک نوێنەری پیشەسازی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئێران کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە (٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤) سێزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی “دووشەممە” بە وتارێکی “مەتلووبەخان سەتاریان” وەزیری ڕۆشنبیری کۆماری تاجیکستان و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، نووسەران و باڵوێزی وڵاتانی دەرەوە، لە نێویاندا عەلیرەزا حەقیقیان، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاجیکستان، کرایەوە.
لەم چالاکییە فەرهەنگییەدا، زیاتر لە پێنج هەزار ناونیشانی کتێبی تازە چاپکراو لە ٤٠ بڵاوکەرەوەی تاجیکی و بیانی لە وڵاتانی ئێران، چین، ڕووسیا، تورکیا، کازاخستان، قرغیزستان، ئۆزبەکستان و تورکمانستان نمایش دەکرێن.
چاوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەرهەمە چاپ و بڵاوکراوەی ئێرانی لە بوارەکانی ئەدەب، زانست و منداڵان و لاوان پێشکەش دەکات، لەلایەن سەردانکەرانەوە پێشوازییەکی بەرفراوانی لێکرا.
وەزیری فەرهەنگی تاجیکستان وێڕای سەردانی چاوەی ئێران، پێزانینی خۆی بۆ ئامادەیی چالاک و کاریگەرانەی ئێران لەم پێشانگایەدا دەربڕی.
No Comment! Be the first one.