چاویارنیوز _ مارك كارنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەگەر ناتانیاهۆ بگاتە فڕۆکەخانەی کەنەدا، ئەوا دەستگیری دەکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەنەدا ڕێزی بڕیارە یاسایی و نێودەوڵەتییەكان دەگرێت.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕاشیگەیاندووە، جێبەجێکردنی ئەم بڕیار و پابەندبوونەمان واتای ئەوە نییە ئێمە دژی بانگەوازی ئاگربەستەكەی ناتانیاهۆ بین لە غەززە، بەڵکو دەمانەوێت متمانەی خۆمان لەدەست نەدەین.
ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەدوای ئەوە دێت کە لە ٢١-١١- ٢٠٢٤ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر هاووڵاتیانی سیڤیلی غەززە و کۆمەڵکوژی لەوشارە، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەریەك لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیران و یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل دەركرد.
ناتانیاهۆ بگاتە فڕۆکەخانەی کەنەدا دەستگیری دەکرێت
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا دەڵێت: هەركات بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بگاتە كەنەدا لە فڕۆكەخانە ڕاستەوخۆ دەستگیری دەكەین، ئاماژەبەوەشدەكات، ئێمە ڕێز لە بڕیارە یاسایی و نێودەوڵەتییەكان دەگرین
No Comment! Be the first one.