چاویارنیوز – بابای بەرگریکار و سوپەرمانی بەر مایکەکان ئێژێت بە فشاری من نرخی بەنزین هاتۆتە خوار، بەڵام ئەوە بەنزین نیە نرخەکەی دابەزیوە بەڵکو پاشماوەو جۆرە خراپەکەی پاڵاوگەکانە ساغی دەکەنەوە بەسەر شۆفێری قوڕ بەسەردا.
یەکەم: کێشەی ئەم خەڵکە لەوەدایە ئەوانەی کە خۆیان بە دڵسۆز و بەرگریکاری میلەت دەزانن،هاورێی نیوە رێگە یان نیوە نەفەس یان نیوە زانستن٠
پاش هەرزانکردنی تەنها جۆرێک لە جنسەکانی سوتەمەنی کە ئەویش بەنزینی بە ناو نۆرماڵە،بەڵام نەیانتوانی و نەیانزانی کە ئەمە گرانتر کردنی بەنزینە نەک هەرزانکردنی،
بە بەڵگەی ئەوە جنسەکانی تری سوتەمەنی کە محسن و سوپەر و گازوایل و گازی شلە نرخیان بەرز بۆتەوەو بەمەش دەسەڵات ئەو کەمە دابەزاندنەی لە نرخی بەنزینی نۆرماڵ بریاری داوە،دەیان قات لە جۆرەکانی تری سوتەمەنی لە هاوڵاتیانی وەردەگرێتەوە٠
دووەم:
بە پێی زانیاریەکانم ئەو مادانەی دەکرێنە ناو سوتەمەنی،مادەی زیانبەخش و نازانستی و قابیلی سوتان نین،مادەی لکێنی وەک سیکۆتین و سلیکۆن و میسانۆڵ ی تێدەکرێت بۆ ئەوەی ئۆکتانەکەی کەمێک بەرز بێتەوە،ئەوەش زانستی نیە، چونکە بە تێکردنی ئەو مادانە بۆ ناو سوتەمەنی و چاکسازی بەنزین تەنها وادەکات کەمێک لە جاران زیاتر سوتەمەنیەکە باشتر بسوتێ، بەڵام پاشماوەی نەسوتاوی ئەو مادانە گرفت بۆ فیول پەمپ و مەسفی و وەلف و سەرجەم بەشەکانی مەکینەی ترۆمبیلەکە دروست دەکات.
بابای شۆفێریش ئێستە دڵی خۆشە کە بەنزینی هەرزانی تێکردوە،بێ ئاگا لەوەی ماوەیەکی تر دەبێتە میوانی فیتەر٠
کەواتە بابای بەرگریکار و سوپەرمانی بەر مایکەکان ئێژێت بە فشاری من نرخی بەنزین هاتۆتە خوار، بەڵام ئەوە بەنزین نیە نرخەکەی دابەزیوە بەڵکو پاشماوەو جۆرە خراپەکەی پاڵاوگەکانە ساغی دەکەنەوە بەسەر شۆفێری قوڕ بەسەردا.
No Comment! Be the first one.