چاویارنیوز _ بافڵ جەلال تاڵابانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا دەڵێت: وەک یەکێتی پشتیوانیی ئەو هەوڵانە دەکەین کە دەبنەهۆی ئاشتی.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە.
پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەبۆنەی ئەم رێککەوتنە مێژووییەوە. هیوادارین ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکەماندا. هەر لە سەرەتاوە، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانیمان لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە کە دەبنە هۆی ئاشتی و دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان.
خودا کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بپارێزێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
No Comment! Be the first one.