چاویارنیوز _ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕ دژی داعش لە عێراق راگەیاند و دەڵێت: پێزانین و سوپاسی خۆمان ئاراستەی سەرجەم وڵاتانی دۆست و بەشداربوو لەو هاوپەیمانییەدا دەکەین لە بەرامبەر پشتگیریکردنی عێراق.
ئەم پەیامەی زەیدی هاوکاتە لەگەڵ راگەیەنراوەکەی پێنتاگۆن سەبارەت بە کشانەوەی رێکوپێکی هێزەکان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر و رادەستکردنی تەواوی سەرکردایەتیی ئەمنی بە هێزە عێراقییەکان.
عەلی زەیدی پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕ دژی داعش لە عێراق، راگەیاند.
No Comment! Be the first one.