چاویارنیوز _عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەنووسینێکدا دەنووسێت: ئەمڕۆ لە رێگەی دەستەی نەزاهەوە، جەوهەر ئەربیل، وەزیری گواستنەوەی ماوەبەسەرچوو، بەڕێوبەری هێڵی ئاسنی و ترام وەی_م دا بەدادگا.
باس لەوەدەکات، ئێستا کۆمپانیای جەوهەرەت ئەربیل لە سەرجەم مەرزەکان دەستبەکاربووە. بۆ هەر نەفەرێک بڕواتەوە دەرەوە (٢٥٠٠) دینار وەردەگرێت بگەڕێتەوە (٢٥٠٠) و سەیارەی خۆی پێبێت(٥٠٠٠) هەزار دیناری لێ وەردەگرێت، ئەمە تەنیا پارە وەرگرتنەو لە هیچ شوێن کار بەم کاغەزە ناکرێت و تەنیا بۆ دواخستنی خەڵک و کۆکردنەوەی پارەیە..
ئاماژە بەوەدەکات، لە کوێ بووە هاووڵاتی پاسپۆریی پێبێت و فیزەی هەبێت! بڵێی: مەنەفێست..
بەپێی زانیاریەکان
٧٦٪ داهات بۆ کۆمپانیایەو ٢٤٪ بۆ حکومەت..
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ئەم گرێبەستەی کردووە لەگەڵ کۆمپانیای جەوهەرت ئەربیل.
عەلی حەمەساڵح وەزیرێکی پارتی دەدات بە دادگا
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست گەندەڵی وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بڵاو دەکاتەوە و بە ماوەبەسەرچوو ناوی دەبات.
No Comment! Be the first one.