چاویارنیوز _ کاوێز مەلا پەروێز نووسەر و رۆژنامەنووس رایگەیاند، سوربوونی مەسرور بارزانی لەسەر پۆستەکەی وەک ئەوە وەهایە بڵێین بۆ تێکدانی ئەم دۆخە هاتبێت، ئاخر بە چی لۆژیکێک مەسرور بارزانی دەتوانێت مەرجی خۆی بەسەر هەموو لایەنەکاندا فەرز بکات.
وتیشی، سیاسەت بەو جۆرەی مەسرور بارزانی نابێت، دەبوو لانی کەم چاومان لە دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆک وەزیران بکردایە لە عێراقدا، بەڵام نەکرا.
باس لەوە دەکات، دنیا بەسەر پارتی و سەرۆکی حکومەتدا کاول نابێت، با ئەم سەرۆک وەزیرانە نەبێت و یەکێکیتر بێت.
وتیشی، خەڵکیان بەجۆرێک بێئومێد کردووە، هیچ دەرەچەیەک شکنابات کە ئەم دۆخە بەرەو چارەسەر بڕوات.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر یەکێتی و نەوەی نوێ، لێگەڕێن پۆستی سەرۆک حکومەت بۆ پارتی بێت و بەڵام لەنێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیدا بێت، بێگومان مەسرور بارزانی قبوڵی ناکات، چونکە پرسەکە بەلای ئەوەوە زۆر کەسی و تایبەتە.
کاوێز مەلا پەروێز وتیشی، زۆرینەی پارتییەکانیش لەگەڵ ئەوەن گۆڕانکارییەک لە پێکهێنانی حکومەتدا بکرێت.
مەسرور بارزانی بۆ تێکدانی ئەم هەرێمە هاتووە
نووسەرێک رەخنەی توند لە مەسرور بارزانی دەگرێت و دەڵێت وەک ئەوە وایە هاتبێت ئەم قەوارەیە تێکبدات
No Comment! Be the first one.