زۆرێک لە ئێمە “هێل” بەس وەک تامێکی بۆنخۆش لە چا و شیرینیدا دەزانین، بەڵام ئەم بەهاراتە بچووکە تایبەتمەندی زۆر زیاتری هەیە لەوەی کە ئێمە بیری لێ دەکەین. سوودەکانی هێل لە یارمەتیدانی تەندروستی گەدە و دڵەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و بۆنخوشکردنی دەم و تەنانەت یارمەتیدان بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لە پزیشکی نەریتی و توێژینەوە پزیشکییە نوێیەکاندا لەبەرچاو گیراوە.
ئەگەر دەتەوێت بە تەواوی بزانیت هێل چۆن کاریگەری لەسەر جەستە دەبێت و باشترین ڕێگا بۆ خواردنی چییە و کاریگەرییە لاوەکییەکانی زۆر خواردنی چین، لە درێژەی ئەم بابەتەدا بە زمانێکی سادە هەموو خاڵە گرنگەکان دەکۆلینەوە.
هێل چییە و چەند جۆری جیاوازی هەیە؟
هێل یەکێکە لە بەهاراتە بەناوبانگ و بۆنخۆشەکانی جیهان، لە ڕووەکێکی سەر بە خێزانی زەنجەفیلەوە دەستدەکەوێت. ئەم بەهاراتە تۆوی بچووکی هەیە کە لەنێو توێکڵێکی سەوز، ڕەش، یان هەندێکجار سپیدا داپۆشراوە و بەهۆی بۆنێکی بەهێز و تامە ناوازەکەیەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چێشت لێنان و درووستکردنی شیرینی و چا و تەنانەت دەرمانی نەریتییەکاندا بەکاردەهێنرێت.

بەزۆری هێل لە بازاڕدا بە سێ شێوە دەدۆزرێتەوە:
- هێلی سەوز
- هێلی ڕەش
- هێلی سپی
جیاوازی نێوان هێلی سەوز و هێلی ڕەش
هێلی ڕەش و هێلی سەوز جیاوازییەکی بەرچاویان هەیە لە ڕوواڵەت و بۆن و تام و تەنانەت بەکارهێنانیشدا. هێلی سەوز باوترین جۆری هێلە و بۆنێکی شیرین و سووکی هەیە. لە کاتێکدا هێلی ڕەش قەبارەکەی گەورەترە و تامێکی دوکەڵاوی و تیژی هەیە. ئەم جۆرە زیاتر لە شلەمەنی و خواردن بە بەهاراتی توندەوە بەکاردەهێنرێت.
گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی هێل
هێل تەنها بەهاراتێکی بۆنخۆش نییە بۆ چا و شیرینی. ئەم تۆوە بچووکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی ڕووەکی بەسوود کە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەشە جیاوازەکانی جەستە هەبێت. گرنگترین سوودەکانی هێل بریتین لەمانەی خوارەوە:
- یارمەتی باشترکردنی هەرس و تەندروستی گەدە دەدات
- کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم
- کەمکردنەوەی فشار و هێورکردنەوەی دەمار
- یارمەتی تەندروستی دڵ و پەستانی خوێن دەدات
- تایبەتمەندی بەهێزی دژە ئۆکسانی هەیە
- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
- یارمەتی تەندروستی جگەر دەدات
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن
- باشترکردنی کوالێتی خەو
سوودەکانی هێل بۆ خانمان
خواردنی هێل بە شێوەیەکی مامناوەند لە چا یان چای گیاییدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەندێک کێشەی باوی ڕۆژانە لە خانماندا و هەستکردن بە سووکایەتی و ئارامی دروست دەکات. هەندێک لە گرنگترین سوودەکانی هێل بۆ خانمان بریتین لە:
- یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس
- دروست کردنی هەستی ئارامی لە کاتی سوڕی مانگانەدا
- یارمەتی کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم دەدات
- کاریگەری ئەرێنی لەسەر تازەیی پێست و تەندروستی دادەنێت
- یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و ماندوێتی ڕۆژانە دەدات
زیادکردنی بۆن و تامی خواردنەوەکان بەبێ ئەوەی پێویست بە شیرینکەرەوەیەکی زۆر بکات
سوودەکانی هێل بۆ پیاوان
هێل دەتوانێت بەشێک بێت لە خۆراکی تەندروست بۆ پیاوان. بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە چالاکی زۆریان هەیە یان سترێسی کارکردنیان زۆرە لە ڕۆژدا. پێکهاتە سروشتییەکانی ناو هێل یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی ماندوێتی دەدەن، هەر بۆیەش ئەم بەهاراتە لە زۆرێک لە خواردنەوە نەریتییەکاندا بەکاردەهێنرێت. بەگشتی هێل ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە بۆ پیاوان.
- یارمەتی زیادکردنی وزە و کەمکردنەوەی هەستکردن بە ماندوێتی دەدات
- پاڵپشتی تەندروستی دڵ و سوڕی خوێن دەکات
- یارمەتی کەمکردنەوەی فشار و گرژی دەمارەکان دەدات
- یارمەتی باشتر هەرسکردنی خۆراک دەدات بەتایبەتی دوای ژەمە قورسەکان
باشترین ڕێگا بۆ بەکارهێنانی هێل
هێل دەتوانرێت بە شێوازی جیاواز بەکاربهێنرێت. هەندێک کەس بۆ بەرزکردنەوەی بۆن و تامی چای هێل بەکاردەهێنن، هەندێکی تریش پێیان باشە چای هێل یان پاودرەکەی بەکاربهێنن. دەتوانیت بەم شێوازە جیاوازانە هێل بەکاربهێنیت:

زیادکردنی هێل بۆ ناو چا: یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ ئەوەی چا بۆنخۆش بێت ئەوەیە کە یەک یان دوو دانە هێل بخەیتە ناو چاییەکەوە. هێل لە چادا هەم ئارامت دەکاتەوە و هەم تامەکەی باشتر دەکات.
چای هێل و دارچین: دەتوانیت خواردنەوەیەکی بەتام و ئارامکەرەوە دروست بکەیت بە تێکەڵکردنی هێل لەگەڵ دارچین یان زەنجەفیل.
بەکارهێنانی پاودەری هێل لە شیرینی و دێسێرەکاندا: هێل بۆنێکی نایاب دەدات بە خواردنە جۆراوجۆرەکان، لەوانە کێک و فڕنی و هەڵوا و شیرینی جۆراوجۆر.
خواردنی هێل لەدوای ژەمەکان: هەندێک کەس دوای ژەمەکان تۆوی هێل دەجۆن بۆ ئەوەی بۆنی دەمیان خۆش بێتەوە و یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن بدات. هەروەها ئەم کارە ئەدی پێویستی بە بەکارهێنانی بەردەوامی بۆنخۆشکەرەکان نابێت
بەکارهێنانی لە قاوە یان خواردنەوە گەرمەکان: لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیادا هێل یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی قاوە.
باشترە هاوسەنگی لە خواردنی هێلکەدا ڕابگیرێت، چونکە زۆر بەکارهێنانی هەر بەهاراتێک لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی هەرس یان هەستیاری لە هەندێک کەسدا.
هەروەها بخوێنەوە: سوودەکانی ڕازیانە چییە
ئایا هێل جەستە لاواز دەکاتەوە؟
هێل بە تەنیا پێکهاتەیەکی موعجیزئاسا نییە بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام وەک تەواوکەرێک بۆ دابەزاندنی کێش لەگەڵ خۆراک یان چالاکیی جەستەیی، یارمەتیدەرە لە پرۆسەی دابەزاندنی کێشدا. سوودەکانی هێل بۆ دابەزاندنی کێش زیاتر پەیوەندی بە کاریگەر بوونییەوە هەیە لەسەر باشترکردنی هەرسکردن و کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و یارمەتیدانی زیادکردنی میتابۆلیزمی لەش، هەر بۆیەش لە زۆرێک لە چا گیاییە ڕێجیمییەکاندا بەکاردێت.
بۆیە نابێت تەنیا بە خواردنی هێل چاوەڕێی دابەزینی کێشت بکەیت. دابەزاندنی کێشی ڕاستەقینە کاتێک ڕوودەدات کە خواردنی تەندروست و چالاکیی جەستەیی تێکەڵ بکەیت.
No Comment! Be the first one.